
سه‌نته‌رى سه‌ڵاحه‌دینى ئه‌یوبى بۆ توێژینه‌وه ولێكۆڵینه‌وه ئیسلامیه‌كان بهههمانگى له‌گه‌ڵ هۆبه‌ى خوێندنى باڵا له كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان/زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ڵده‌ستێت به ڕێكخستنى ۆركشۆپێك بۆ قوتابیانى خوێندنى باڵا(ماسته‌ر) له ڕێگاى ئۆنلاینه‌وه، به‌ناونیشانى (هه‌نگاوه‌كانى نووسینه‌وه‌ى ماسته‌رنامه) ئه‌مه‌ش به‌مه‌ستى بهرزكردنهوى تواناى قوتابیانى خوێندنى باڵا تاوه‌كو شاره‌زاییه‌كى باشیان هه‌بێ له چۆنیه‌تى توێژینه‌وه‌ى ئه‌كادیمى وههنگاوهكانى نووسینه‌وه‌ى ماسته‌رنامه، ۆركشۆپهكه پێشكه‌ش ده‌كرێت له لایه‌ن به‌ڕێزان د.عمران محمد به‌رپرسى هۆبه‌ى خوێندنى باڵا له كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان، د.كۆسره‌ت صالح مامۆستا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین، قوتابى ماسته‌ر هدایت پشتیوان عبدالله ڕێكخه‌رى ۆركشۆپ.
- كاتى ده‌ستپێكردن له ڕۆژنى چوارشه‌ممه وپێنج شه‌ممه به‌روارى (18،19/8/2021)، شه‌وانه له كاتژمێر (9:30) شه‌و تاوه‌كو (11:30) شه‌و.
- ۆركشۆپهكه له برنامهى زووم (ZOOM) په‌خشده‌كرێت.
- ئهوبهشداربووانهى به شێویهكه ڕاسته‌وخۆ به‌شدارده‌بن دواتر بڕوانامه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت.
- بۆ به‌شداربوون له‌م (ۆركشۆپه) پێویسته ناو وزانیاریه‌كان تۆمار بكرێت له لینكى فۆرمى به‌شداربوون: فۆڕمی تۆمارکرن
- لینکی زووم: https://us04web.zoom.us/j/72073374323?pwd=Z0o1ekdOS3plQUtBaXNtc1k1QXQzd…