
- له رێكه‌وتى 13/10/2019 ۆرك شۆپێك بۆ پسپۆرانى ئاى تى به‌رێوه‌چوو له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ئیبن سینا بۆ فێركردنى ئه‌لكترۆنى به ئاماده‌بوونى چه‌ند مامۆستایه‌كى زانكۆى سه‌لاحه‌دین مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م ۆرك شۆپه ئه‌وه بوو زانكۆكانی كوردستان چۆن ده‌توانن كوالێتی فێركردن باشتر بكه‌ن به‌جۆرێك بتوانن كادیری لێهاتوو دروست بكه‌ن له‌بواری ئاى تى. هه‌روه‌ها ئه‌م زانكۆیانه بتوانن به‌جۆرێك نه‌وه‌ی نوێَ په‌روه‌رده بكه‌ن كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووی سه‌رده‌می جیهانگیری ئه‌مڕۆ ببێته‌وه، له‌دوای ساڵی 2003 به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕی ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گوڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی له‌هه‌مان كاتدا جۆره‌ها پڕۆگرام دروست بوو وه به‌كار هات له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. ئه‌م گۆڕانكاریه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شێواز و ڕێگاكانی وانه ووتنه‌وه‌و فێربوون به‌جێهێشت. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م گۆڕانكاریانه پێویسته ستراتیجی نیشتمانی گۆڕانكاری تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاستێكی نوێ و سه‌رده‌میانه پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار‌و كۆمه‌ڵگا و پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدان دابین بكات و ئامانجی سه‌ره‌كی بێت. پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕی ئینته‌رنێت كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر جیهانگیری به‌م هۆیه‌وه گۆرانكاری دیموكراتی زۆر له جیهان ڕوویداوه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاییه‌وه تاوه‌كو ناوه‌ندی زانكۆش به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا. ئه‌م سه‌رده‌مه به‌سه‌رده‌می (زانیاری ژماره‌یی دیجیتاڵ) داده‌نرێت بۆیه وا دیاره كه‌وا سه‌رده‌می نووسین ته‌نها چه‌ند ساڵێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتوویه‌كی نزیكدا پێنووس، تێنووس، ته‌خته‌ی ڕه‌ش و سه‌وزو سپی لهمۆزهخانهكان داده‌نرێت. هه‌ر وه‌كو چۆن ئێستا سه‌یری (العتله والعجله)ده‌كه‌ین لهمۆزهخانهكان بۆیه ده‌بێت باوه‌ڕمان به پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت.ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م ۆرك شۆپه چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى پسپۆرانى هه‌ڵگرى بڕوانامه له بوارى ئای تى، سۆفت وێر (دبلۆم، ماسته‌ر، دكتۆرا) له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى كۆلێژه‌كانى زانكۆكه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ببنه پسپۆرانى فێركردنى ئه‌لكترۆنى ئه‌مش ده‌بێت به‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه:
- ئاماده‌كرنى پرۆگرامى راهێنان له بوارى فێركردنى ئه‌لكترۆنى.
- ئاماده‌كردنى ۆرك شۆپ ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى دیزاین كردنى رووكارى ئه‌لكترۆنى بۆ كۆرساتى ئه‌لكترۆنى له رێگه‌ى وێب سایتى زانكۆ Website Moodle Course Design .
- چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى شاره‌زایى وورد له بوارى دیزاینى پرۆگرامى فێركردنى ئه‌لكترۆنى.
- چۆنیه‌تى ئاماده‌كردنى پسپۆرانى ته‌كنیكى بۆ به‌رهه‌مهێنانى وانه‌ى ئه‌لكترۆنى.
- چۆنیتى ئاماده‌كردنى پسپۆرانى ته‌كنیكى بۆ به‌رهه‌مهێنانى تێستى ئه‌لكترۆنى.
- چۆنیه‌تى مه‌شق وه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى تواناى پسپۆرانى ته‌كنیكى به به‌كارهێنانى Google Classroom.
- به‌شداریكردنى پسپۆرانى ته‌كنیكى بۆ چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته ته‌كنیكیه‌كان كه به‌دیار ده‌كه‌ون له كاتى كاركردن.
- به‌شدارى كردنى پسپۆرانى ته‌كنیكى له دیزاین كردن و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه تایبه‌ته‌كان له دروست كردنى وانه‌ى ئه‌لكترۆنى.
-
به‌شداربوونى سه‌نته‌ر له ۆرك شۆپی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی تیشك ده‌رباره‌ی
Importance of Stereochemistry in Science))
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئیبن سینا (د. اسماعیل موسی مراد) به‌شداری ۆرك شۆپی (Importance of Stereochemistry in Science) كرد كه پرۆفیسۆر (Giovanni Vidari) مامۆستا له زانكۆی پاڤیا له ووڵاتی ئیتالیا پێشكه‌شی كرد بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ له رێكه‌وتی (17/10/2019-13) له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه له زانكۆی تیشك. له‌م ۆرك شۆپه‌دا زانیاری و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی (Stereochemistry) كرا هه‌روه‌ها گرنگی (Stereochemistry) له زانسته‌كاندا. ئه‌م ۆرك شۆپه گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) كه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن.
-
5G Technology
له رێكه‌وتی (25/11/2019-24) ۆرك شۆپێك به‌ڕێوه‌چوو به ناونیشانی (5G Technology) له سه‌نته‌ری ئیبن سینا بۆ فێركردنی ئه‌لیكترۆنی به‌هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ به‌شی ئای تی له زانكۆی تیشكی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م كۆلیژانه ( زانست، په‌روه‌رده، په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕێوه‌بردن و ئابووری، كشتوكاڵ ) له زانكۆی سه‌لاحه‌دین. كه تیایدا گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌م ۆرك شۆپه دیاریكرا وه رۆڵی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ وه‌ك لایه‌نێكی گرنگ له پرۆسه‌ی فێركردندا، وه باس له سووده‌كان و زیانه‌كانی (5G) كرا. مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانێت ژینگه‌ی فێركردن باشتر بكات و پڕۆسه‌ی فێركردن باشتر و چاكتر بكات ئه‌گه‌ر قوتابی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ هاوشان بێت په‌ره به تواناكانیان بدات هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانێت ده‌رگا بكاته‌وه بۆ زانیاری نوێ و زانیاری كه‌سی قوتابی كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵ بۆ قوتابی ده‌ره‌خسێنێت كه بگات به‌سه‌رچاوه جیهانیه‌كان كه‌واته ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانێت ببێته ڕێگایه‌ك بۆ جیهان كه ده‌توانی هه‌ڵ بڕه‌خسێنێت بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان له‌هه‌رشوێنێك و له‌هه‌ر كاتێكدا بێت.
له كۆتایدا چه‌ند پێشنیار و ڕاسپارده‌یه‌ك خرانه روو كه بریتیین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1. به‌دواداچوونى ته‌كنه‌لۆژياى نوێ له بوارى ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى و گه‌ياندن له سه‌ده‌ى بيست وه گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژيايه بۆ گشت كۆليژهكانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين و گشت زانكۆكان له هه‌رێم و عێراق.
2. پێويستى كاركردن له‌سه‌ر توێژينه‌وه‌ى زانستى هاوبه‌ش وه‌ك تيمى زانستى له كۆليژهكانى په‌يوه‌نديدار به‌م ته‌كنه‌لۆژيايه.
3. به‌دوا داچوون و چاودێرى كردنى لايه‌نه ئهرێنيهكان ونهرێنيهكان بۆ پێشوازيكردنى له‌م ته‌كنه‌لۆژيا نوێيه لهجيهانى ئينته‌رنێت.
4. داوا ده‌كه‌ين و پێشنيار ده‌كه‌ين له حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له پێشوازيكردن له‌م جۆره ته‌كنه‌لۆژيايه، وه ته‌رخان كردنى بڕى پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌مه بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى په‌يوه‌نديدار به ته‌كنه‌لۆژياى ( نه‌وه‌ى پێنجه‌م ) له ئينته‌رنێت كه له ساڵى 2020 بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ خزمه‌تی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم به‌شێوه‌ى گشتى.
5. كردنه‌وه‌ى سمينارو چالاكى بۆ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژيايه له كۆليژه‌كان پاش كۆتايى هێنانى له‌م ۆرك شۆپه.
6. ئه‌م ۆرك شۆپه داده‌نرێت به‌يه‌كه‌م ۆرك شۆپ كه كرايه‌وه له‌سه‌نته‌ره‌كه‌مان ( سه‌نته‌رى ئيبن سينا بۆ فێركردنى ئه‌ليكترۆنى ) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى ئاى تى له زانكۆى تيشكى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و زنجيره ۆرك شۆپانهى په‌يوه‌نديداره له بوارى ته‌كنه‌لۆژياى نه‌وه‌ى پێنجه‌م له ئينته‌رنێت و ئهپڵيكهيشنهكانى.
7. گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌ياندن له هه‌رێم بۆ كردنه‌وه‌ى ۆرك شۆپ بۆ ستافى وه‌زاره‌ت له‌م پسپۆريه بۆ په‌ره‌پێدانى (توانا‌و لێهاتوويان) له بوارى ته‌كنه‌لۆژياى نه‌وه‌ى پێنجه‌م له گه‌ياندن.
8. دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ى تايبه‌ت به‌نه‌وه‌ى نوێ و ئهپڵيكهيشنهكانى له بوارى گه‌ياندن، پيشه‌سازى، ته‌ندروستى، ئابوورى وه ئه‌م سه‌نته‌ره خزمه‌ت به قووتابيانى خوێندنی باڵا ده‌كات له هه‌رێم له كۆليژهكانى ئهندازيارى و زانست.
9. كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنانی په‌ره‌پێدان له بواری به‌كارهێنانى ئهپڵيكهيشنهكانى نه‌وه‌ى پێنجه‌م بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان به شێوه‌ى گشتى وه بۆ قوتابيان و مامۆستايان به شێوه‌ى تايبه‌تى.
10. هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى گه‌ياندن له هه‌رێم و عێراق وه‌ك كۆمپانياى كۆره‌ك تيليكۆم ،نه‌ورۆز ،زين له العێراق ، اسيا سێل ،عێراق سێڵ و فاست لينك له پێناوكردنهوهى ۆرك شۆپ بۆ گواستنه‌وه‌ى زانيارى ته‌كنه‌لۆژياى تايبه‌ت به نه‌وه‌ى پێنجه‌م بۆ ڕاهێنانى ئهندازيارو تهكنيكيهكان كه كارده‌كه‌ن له‌م كۆمپانيايه.
11. بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا كوردستان و عێراق كه‌مى (پسپۆرى لێهاتووى ) ته‌كنيكى نه‌بێت به تايبه‌تى له بوارى software technology پێويسته هاوشانی ته‌كنه‌لۆژياى نوێ بێت.
12. بۆ دانانی بناغه‌ى بنه‌ڕه‌تى و هه‌نگاوى دووه‌م به‌ره‌و (جامعه بلا ورق) پێويست ده‌كات به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كارمه‌ندانى ته‌كنيكى له ته‌كنه‌لۆژياى زانيارى.
13. به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى لێهاتووى كه‌سانى بڕوانامه‌ى به‌رز (دبلۆم، ماجستێر، دكتۆراه) له بوارى سۆفت وێر پێويسته هاوشانی زانسته نوێيه‌كان بێ.
- 1st National Workshop on 5G and Beyond Technology
له رێكه‌وتی (19/12/2019-18) سه‌نته‌ری ئیبن سینا بۆ فێركردنی ئه‌لكترۆنی به‌شداری كرد له ۆرك شۆپێك به ناونیشانی (5G Technology) كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رێوه‌چوو له زانكۆی تیشكی نیوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ئیبن سینا بۆ فێركردنی ئه‌لكترۆنی كه تیایدا مامۆستایانی زانكۆی تیشك و مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئیبن سینا (د. اسماعیل موسی مراد) و فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌شداریان كرد كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه‌دا هاتووه:-
1. بنار دڵشاد كاكل
2. لانه عبدالله عزیز
3. ڕۆژان خالد حمدامین
4. هێژا محمد احمد
ئه‌م ۆرك شۆپه بریتی بوو له زنجیره‌یه‌ك سمینار له‌لایه‌ن مامۆستایانی بیانی و ناوه‌خۆ به‌رێوه‌چوو كه تیایدا تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه:-
1. ته‌كنه‌لۆژیای نوێ لایه‌نێكی گرنگه بۆ پرۆسه‌ی فێركردن وه ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێ یه نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G) له ساڵی 2020 كارا ده‌بێت و ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران تا بتوانرێت له ژیانی رۆژانه‌ماندا به‌كاربهێنرێت.
2. یه‌كێك له سووده‌كانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه خێراكردنی داونلۆدكردنه بۆ به‌كارهێنه‌ران.
3. مه‌ترسیه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م (5G) له‌سه‌ر مرۆڤ و گیانه‌وه‌ر.
4. نه‌وه‌ی پێنجه‌می ئینته‌رنێت وه ته‌كنه‌لۆژیای نوێ سه‌باره‌ت به ماڵی زیره‌ك.
5. هه‌واڵدان له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ.
6. (5G Technology) له بۆشایی ئاسمان كه كاریگه‌ری كه‌شناسی و پیس بوونی تیشك له گه‌ڵ بینینی ئه‌ستێره‌كان له رێگه‌ی ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو.
7. پێشه‌كی له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای (5G) له پرۆسه‌ی فێربوون.
8. زیانه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به گشتی.