
ئاگاداری بۆ گشت بەشداربووانی سەنتەرەکەمان :
دوای ڕاگەیاندنی بە ئەلیکتڕۆنی کردنی کارەکانی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکانی کوردستان ئەو بەشداربووانەی ئێستا لە خولەکەن و ئەوانەی کە لە مانگی (2022/02) تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە لە لیستی چاوەروانی (Waiting List) دانراون ناویان نەگەڕاوەتەوە بۆ بەشداری کردن لە خول ڕۆژی یەکشەممە بەرواری (2022/09/11) لینک ئەکتیڤ دەکرێ لە پەیجی سەنتەرەکەمان ڕایدەگەیەنین و دەتوانن ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن
1. ئەو بەشداربووانەی ئێستا لە کۆڕسن لە سەنتەرەکەمان پێویستە ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن ، هەر بەشداربووێک ئەکاونتی نەبێ ناتوانی بەشداری خولی حەوتەمی فێرکاری بکات.
2. ئەو بەڕێزانەی کە لە مانگی (2) تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستیان ئەنجام داوە وە لە مانگی (6) بەراییەکانیان پێشکەش کردووە لە لیستی چاوەڕوانی دانراون بەڵام ناویان نەگەڕاوەتەوە بۆ بەشداری کردن لە خولەکان پێویستە ئەوانیش ئەکاونتی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن بۆ بەشداری کردن لە خولەکان بەڵام ئەو (ID) کە لای سەنتەرە دەبێتەوە بنەما بۆ وەرگرتن لە خولەکان هەر بەڕێزێک ئەکاونتی تایبەتی نەبێ ئەوا ناوی نابێ بۆ بەشداری کردن لە خولی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکەمان.
3. تکایە بە ووردی پەیڕەوی خاڵەکان بکەن تا داتاکان بە تەواوی و بێ کەم و کوڕی بکات بە دەستمان
4. لینکی ڤیدیۆ دانراوە بۆ ئاسانکاری پڕکردنەوە
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و وەرگێڕان/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2022/09/08