ڕێكەوت: 05/01/2022
ڕۆژی: چوار شهممه
كات: 10:00ی بەیانی
شوێن: بەشێوەی ئۆنلاین بە بەكارهێنانی ئەپڵیكەیشنی Google Meet
بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بهڕێوهبهری دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان و ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی تەكنیكی لە زانكۆی سهڵاحهدین، بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی گرانت سێیەم كۆبوونهوهی خۆیان ئهنجامدا. سهرهتا بهرێز (پ.د.نبيل عادل فخری) بەخێرهاتنى هەریەك لە بهڕێزان ئەندامانی لیژنەی كردوو، پاشان ئەم بابەتانە تاووتوێكرا:
یهكهم: سەبارەت بە ئەنجامدانی سیمیناری تایبەت بەپێدانی گرانت بە قوتابیانی زانكۆ، بەسوپاسەوە ئەندامانی لیژنەی گرانت بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاریكرابوو، سەردانی هەموو كۆلێژەكانی زانكۆمان كراوەو بەشێوەی سیمینار بەرچاوڕوونی تەواو دراوە بەسەرۆك بەشەكان و بڕیاردەری بەشەكان و بەرپرسی دڵنیایی جۆریی بەشەكان و مامۆستایانی كارامەییە ئەكادیمییەكان لەسەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆمان تاوەكو ئەوانیش زانیاریی و ڕێنماییەكان بەقوتابییەكانیان بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین قوتابی لە زانكۆمان سوودمەندبن لە گرانتی زانكۆی سەڵاحەدین.
دووەم: سەبارەت بەمیكانیزمی چۆنییەتی پێشەكەشكردنی داواكاری بۆ وەرگرتنی گرانتی زانكۆمان، بەهەماهەنگی لەسەر سەنتەری ئای تی زانكۆمان بەڕێز (دلێر حاجی اغا) فۆرمی داواكاری بەشێوەی لینكێك لەسەر وێبسایتی زانكۆمان ئامادەكردووە، پاش ئەوەی لیژنەی زانستی بەشەكان شایستەترین پرۆژەی دەرچوون دەستنیشان دەكەن، قوتابییەكە لەلایەن سەرۆكایەتی بەشەوە ئاگاداردەكرێتەوە، كەوا فۆرمی داواكارییەكە بەشێوەی ئۆنلاین پڕبكاتەوە. دوا وادەش بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری پێدانی گرانت ڕێكەوتی 6/2/2022 دەبێت.
سێیەم: سەبارەت بە پێشنیاری گۆڕانكاری لەناوی بەش یاخود كردنەوەی لق یان ئاڵۆڕپێكردنی بابەتەكان لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی دیكە یاخود لە سمستەرێكەوە بۆ سمستەرێكی دیكە، جەخت لەوەكرایەوە سەرجەم ئەوكارانە بەپێی ڕێنماییەكانی دڵنیایی جۆریی و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان دەبێت لەڕێگەی بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانەوە داواكاری ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی زانكۆ دەكرێت.
چوارەم: سەبارەت بە ئەنجامدانی (تطبيقات)ى قوتابيان لە هەر چوار كۆلێژەكانی پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردەی شەقڵاوە، پەروەردەی مەخمور، جەخت لەوەكرایەوە كە ئەنجامدانی (تطبيقات)ى قوتابيان لە سمستەری یەكەم دەبێت. بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانیش ڕاسپێردران كە بەدواداچوونی بۆ بكەن و دڵنیاببنەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان لەو چوار كۆلێژە.
پێنجەم: سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەی ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكان بۆ ساڵی2021-2022 پێشنیاركرا كە بەرپرسی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكان ببنە ئەندام لە لیژنەی باڵای ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆمان، چونكە زۆربەی داتاوزانیارییە داواكراوەكان بۆ پرۆسەی ڕێزبەندی نیشتمانی زانكۆ، لە ڕێگەی بەرپرسانی دڵنیایی جۆریی كۆلێژەكانەوە كۆدەكرانەوەو هاوكاری و هەماهەنگییەكی باش و بەرچاویان هەبوو لەسەرخستنی پرۆسەكەو كۆكردنەوەی داتاكانی كۆلێژەكاندا.
بەمشێوهيه دواى 2:00 كاتژمێر كۆبوونهوهكه كۆتايى هات. لە كۆتایدا كۆبوونەوەكە داخرا.
پ.د.نبیل عادل فخری
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان
Attachment | Size |
---|---|
كۆنووسی كۆبوونەوەی(3) دڵنیایی جۆریی2022.pdf | 172.26 KB |